دانیشتنی سەرانی ووڵاتانی شەورای هاوکاری کەنداوی فارس بە شێوەی فەرمی بەڕێوە دەچێت
پەیامی کورد ... دانیشتنی سەرانی ووڵاتانی شەورای هاوکاری کەنداوی فارس بە شێوەی فەرمی بەڕێوە دەچێت
پاشای عەرەبستانی سەعوودی فەرمانی ناردنی داوەتنامە بۆ بەشداربووان لە دانیشتنی سەرانی ووڵاتانی ئەندام لە شەورای هاوکاری کەنداوی فارس ی دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی تەلەفزیۆنی العربیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند : سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پاشای عەرەبستانی سەعوودی ئیزنی ناردنی داوەتنامەی بە سکرتێری گشتی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس داوە تاکوو سەرانی ووڵاتان بۆ ئامادەبوون لە ٤١ ەمین دانیشتنی ووڵاتانی ئەندامی شەورای هاوکاری کەنداوی فارس لە ٥ی جانیوەریدا دەرکردووە .
پێشتر هەموو ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس لە هەوڵەکانی کووەیت و ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ حەل و چارەسەری دەرگیرییەکانی نێوان قەتەر و دراوسێیەکانی ئەم ووڵاتە کە ٣.٥ سال درێژەی کێشاوە پاڵپشتی کردووە و هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم ووڵاتانە بە سەرکەوتنی دانیشتنی ناوچەیی لەم بوارەدا هیوادارن .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە