دانیشتنەکانی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس لە عەرەبستان دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... دانیشتنەکانی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس لە عەرەبستان دەستی پێکرد
چل و یەکەمین دانیشتنی سەرانی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرۆکایەتی موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی لە شاری العلا لە عەرەبستانی سەعوودی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک موحەمەد بن سەلمان لە دەستپێکی ئەم دانیشتنەدا ڕایگەیاند : بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ، ئاشتی و ئەمنییەتی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشەیەکی گەورەیە .
بن سەلمان لە قسەکانیدا لە ڕۆڵی کووەیت و ئەمریکا بۆ لە ناوبردنی درزی نێوان وولاتانی ناوچەکە ، دەستخۆشی کرد و لە سەر ڕۆڵی ئەم دانیشتنە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیگەلی برایانە جەختی کردەوە .
ئەو لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند : چالاکییەکانی ئێران ئامانجی کەمکردنەوەی کێشەکان لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت ئێمە لەگەڵ چاڵێنجگەلی وێرانگەری ڕەفتارەکانی ئێران بەرەوڕووین .
هەروەها لە بەردەوامیدا ئەمیری کووەیت لە ووتاری خۆیدا ووتی : بەشداربووان لە سەر واژووی بەیانییەی العلا لەم دانیشتنەدا ڕەزامەندی یان دەربڕیوە .
الصباح ووتی : دەستکەوتی مێژوویی دانیشتنەکانی العلا بە هەموو لایەک پیرۆزبایی دەکەم . ئێمە بۆ پاڵپشتی لە هەنگاوی عەرەبی هاوبەش هەوڵ دەدەین .
ئەو هەروەها لە ڕۆڵی ووڵاتی میسڕ بۆ پاڵپشتی کردن لە بابەتەکانی ناوچەکە سوپاسگوزاری خۆی ڕاگەیاند
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە