دانیمارک باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی بانگهێشت کرد

پەیامی کورد  ...  دانیمارک باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی بانگهێشت کرد

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت بە لەسێدارەدانی دوو لاوی ڕاپەڕیو لە ئێران باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیمان بانگهێشت کرد. 

لارس ڕاسموسن بە ڕۆژنامەی دانیمارکی ریتزائو ڕایگەیاند "باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی بانگهێشت کرا تا جوان تێبگەینین هەڵسوکەوتی دژە مرۆڤانەیان لەگەڵ هاووڵاتییانی خۆیان بووەتە هۆی توڕەیی و ناهۆمیدی ئێمە. "

 پێشتریش ووڵاتی هۆلەندا هەربەم هۆکارە، باڵیۆزی ئێرانی بانگێشت کردبوو. 

کۆماری ئیسلامی تائێستا چوار کەس لە ڕاپەڕیوانی لەسێدارە داوە و بیست کەسی دیکەش مەترسی سێدارەدانیان لەسەرە. 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە