دانیمارک سێ هاووڵاتی ئێرانی بە سیخوڕیکردن بۆ عەرەبستانی سەعوودی تاوانبار دەکات
پەیامی کورد ... دانیمارک سێ هاووڵاتی ئێرانی بە سیخوڕیکردن بۆ عەرەبستانی سەعوودی تاوانبار دەکات .
دادگای دانیمارک سێ دژبەری ئێرانی بە فەرمی بە سیخوڕی کردن بۆ ووڵاتی عەرەبستانی سەعوودی تاوانبار کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی ئیسرائیلی جارۆزاڵم پۆست نووسیویەتی : دادگایەک لە دانیمارک سێ ئەندامی گرووپێکی ئێرانی - عەرەب ی بە سیخوڕی کردن بۆ دەزگای هەواڵگری و ئەمنییەتی عەرەبستانی سەعوودی تاوانبار کردووە .
کەناڵی میدیایی Ritzau ڕاپۆرت دەدات کە دادگایەک لە ناوچەیەکی ووڵاتی دانیمارک دوێنێ هەینی سێ ئەندامی گرووپی دژبەری عەرەبی ئێرانی بە تاوانی سیخوڕی کردن لە دانیمارک بە نوێنەرایەتی لە عەرەبستانی سەعوودی تاوانبار ناساندووە . ئەم سێ ئەندامەی بزووتنەوەی عەرەبی بەرەنگاربوونەوە بۆ ئازادی ئەهوازی (ASMLA) . دوو ساڵ پێش دەست بەسەر کراون و لەو کاتەوە تاکوو ئێستا لە بەدنیخانە بەسەر دەبەن
تاوانی ئەم سێ کەسە دەستەبەرکردنی ماڵی و پاڵپشتی لە چالاکی گەلی تێرۆریستی لە ئێران بە هاوکاریکردنی دەزگاگەلی هەواڵگری و زانیاری عەرەبستانی سەعوودی و هەروەها سیخوڕییە .
تاوانباران بە هۆکاری تاوانی جۆربەجۆر لەوانەش خستنەڕووی زانیاری دەربارەی ڕێکخراوەکان و کەسانی دانیمارکی و بیانی بۆ دەزگایەکی هەواڵگری و زانیاری عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ مەحکووم کردنیان تاکوو ١٢ ساڵ بەندکردن بەرەوڕوون . دادگاکە لە مانگی مارس ەوە دەربارەی دەرکردنی حۆکمەکە بڕیار دەدات .
هەر سێ تاوانبارەکە لەگەڵ ئەگەری دەرکردنیان لەو ووڵاتە بەرەوڕوون و کەسێکی دیکەش لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هاووڵاتی بوونی دانیمارک دایە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە