دانیمارک چالاکییە سیخوڕییەکانی چین ، ڕووسیا و ئێران بە گرینگترین هەڕەشە لە دژی خۆی ناو دەبات

پەیامی کورد     ...   دانیمارک چالاکییە سیخوڕییەکانی چین ، ڕووسیا و ئێران بە گرینگترین هەڕەشە لە دژی خۆی ناو دەبات .

دەزگاگەلی زانیاری و هەواڵگری دانیمارک نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زیادبوونی چالاکییە سیخوڕییەکانی ڕووسیا ، چین و ئێران لە دانیمارک ڕاگەیاند . ئەم دەزگا هەواڵگرییانە ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕاشکاوانە کە ئەم چالاکییانە بریتی لە سەپاندنی هێز ، ترساندن و تۆقاندن ، دەستکەوتنی نایاسایی بەرهەەمەکان ، تەکنۆڵۆژیا ، زانست و زانیاری و لە هەندێک بابەت تەنانەت دەبێتە هەنگاونان بۆ کوشتن و تاکوو ناوچەگەلی خۆسەری دانیمارک بە واتا جەزیرەکانی فارۆ و گرینلەند یش بەرفراوان دەبێت .

ڕاپۆرتی دەزگاگەلی زانیاری و هەواڵگری دانیمارک پشتراستی دەکاتەوە کە ڕووسیا ، چین و ئێران گرینگترین هەڕەشەگەلی ئەمنییەتی دژ بە دانیمارک هەژمار دەکرێن و لەم نێوەندەدا پێکەن هەوڵی بەرفراوانی بۆ ڕاگواستنی تەکنۆڵۆژیا و زانستگەلی پێشکەوتوو بۆ چین ئەنجام دەدات .

لەم نێوەندەدا ناوچەی بەستەڵەکی باکووری لە گرینگییەکی ژێئۆپۆلیتیکی زۆر بەرز خاوەندارە و بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەگەلی سرووشتی ، ڕێگاگەلی دەریایی و ناوچەی سەربازی و نیزامی ئەوان ڕکابەریگەلێکی تووند لە نێوان ڕووسیا و چین و ئومەیکا لە ئارادایە .

هەر لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دەزگاگەلی زانیاری و هەواڵگری ئێران ، ڕووسیا و چین هەوڵ دەدەن لەگەڵ قوتابیان ، لێکۆڵەران و کۆمپانیاگەلی دانیمارکی پەیوەندی درووست بکات و لەم ڕێگایەوە بە زانست ، تەکنۆڵۆژیا و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لێکۆلەرانی دانیمارکی دەستی ڕابگات .

 

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە