دان پێدانانی وەزیری دەرەوەی ئێران بە زیان كەوتن بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران

پەیامی کورد   ...   دان پێدانانی وەزیری دەرەوەی ئێران بە زیان كەوتن بە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی فۆکس نیووزی ئەمریکی، ڕایگەیاند "ووڵاتەکەی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بە تایبەتی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆر بەهۆی بۆمبارانەکەی ئەمریکاوە بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کەوتووە."

عێراقچی بە فۆکس نیووزی ووت : "ئێستا بەرنامەکە ڕاگیراوە، چوونکە زیانی زۆری بەرکەوتووە، بەڵام ڕوونە کە ناتوانین دەستبەرداری بین، چوونکە دەستکەوتی زاناکانمانە، ئێستاش لەوەش زیاتر، بابەتی شانازی نیشتمانییە".

وەزیری ئێران جەختی لەوە کردەوە هەر ڕێککەوتنێکی ناوەکی لە داهاتوودا دەبێ مافی کۆماری ئیسلامی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دەستەبەر بکات.

لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا تاران هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێندراوی لە بۆمبارانەکەی ئەمریکا ڕزگارکردووە یان نا، ڕایگەیاند، "زانیاری ووردم نییە"، بەڵام ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ئێران "کار دەکات بۆ ئەوەی بە ووردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکات کە چی بەسەر کەرەستە ئەتۆمییەکانمان دا هاتووە".


ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە