داهاتی بۆتۆکس لە نەشتەرگەری دڵ زیاترە
پەیامی کورد ... داهاتی بۆتۆکس لە نەشتەرگەری دڵ زیاترە
بە پێی ڕإاپۆرتێک لە پزیشکێکی نەشتەرگەری مێشک و عەسەب ڕایگەیاند : لە چەند ساڵی داهاتوو ئێمە لەگەڵ ئەم بابەتە بەرەوڕوو دەبینەوە کە نەشتەرگەرەکان چیتر بە درووستی ڕاهێنانیان پێ ناکرێت چوونکە تەنیا گیرۆدە و سەرقاڵی کارگەلی جوانکاری دەبن .
کارگەلی پەیوەنیدار بە بۆتۆکس نزیکەی ١٠ خولەک درێژە دەخاێنێت و ئەو تێچووەکەی کە بە هۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە وەریدەگرێت لە نێوان ١ بۆ ٢ میلیۆن تمەنی ئێرانییە و لە نووسینگەکەی پزیشک بە شێوەی سەرپێی و بە بێ مەترسی ئەنجام دەدرێت .
هەندێک لە بەرپرسان ڕایانگەیاند کە لەوانەیە لە ساڵانی داهاتوودا لەگەڵ کەمبوونی نەشتەرگەری دڵ بەرەوڕوو دەبین چوونلە ئەم نەشتەرگەرییە کارێکی قورسە و بە پێی یاساکانی دەوڵەتی ئەم نەشتەرگەرییانە لە قازانج نییە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەگەر پزیشکانی کارگەلی جوانکاری لە ئاستی بۆتۆکس ئەنجام بدەن داهات و پارەیەکی زیاتر بە دەست دەهێنن .
سرووشتییە کە لەم دۆخەدا پزیشکان لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریگەلی قورسی دەرمانی خۆیان دەدزنەوە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە