داهێنانێکی سەرسووڕهێنەر؛ ئایا قەڵەوی بۆ هەمیشە نامێنێت؟
پەیامی کورد ... داهێنانێکی سەرسووڕهێنەر؛ ئایا قەڵەوی بۆ هەمیشە نامێنێت؟
زانایانی زانکۆی بەناوبانگی مات لە ئەمریکا کەپسوولێکی سەیریان داهێنا کە ڕەنگە کێشەی قەڵەوی جیهان چارەسەر بکات!
ئەم کەپسوولە کە بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو درووستکراوە، لە ڕاستیدا لەرزینێکی زۆر بچووکە و هەر کە بەرکەوتەی لەگەڵ شلەی گەدەدا دەلەرزێت و هەستی پڕبوون و پڕبوونی گەدە بە کەسەکە دەبەخشێت.
ئەم کەپسوولە تا ئێستا لەسەر مرۆڤ تاقی نەکراوەتەوە، بەڵام بە سەرکەوتوویی لەسەر بەراز تاقی کراوەتەوە.
کەپسوولەکان وایکردووە بەرازەکان دوای لەرزین بۆ ماوەی ٣٠ خولەک خۆراک بە ڕێژەی ٤٠٪ کەمتر بخۆن. توێژەران ڕایانگەیاندووە، باشترین کات بۆ خواردنی ئەم کەپسوولە، ئەگەر پەسەند بکرێت، بیست خولەک پێش ژەمێکە.
ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە