داواکارییەکی زۆر گرینگی مایکڵ ڕۆبن توێژەر لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پشیوانی و پارێزگاریکردنی شەڕڤانان لە بەرامبەر تورکیا

پەیامی کورد   ...  داواکارییەکی زۆر گرینگی  مایکڵ ڕۆبن توێژەر لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پشیوانی و پارێزگاریکردنی شەڕڤانان لە بەرامبەر تورکیا

توێژەرێکی ئەمریکی داوادەکات، بەرامبەر بە دوژمنکارییەکانی تورکیا، چەکی دژە فڕۆکە بدرێتە شەڕڤانانى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان.

توێژەرێکی ئەمریکی داوای لەئیدارەی جۆ بایدن کردوە لەبەرامبەر دەستدرێژیی‌و دوژمنکارییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، پێویستە ئەو ووڵاتە چەکی دژە فڕۆکە بداتە شەڕڤانان بۆئەوەی بتوانن لەبەرامبەر هێرشەکانی ئەو ووڵاتە بەرگری لەخۆیان بکەن.
مایکڵ ڕۆبن توێژەر لەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بابەتێکدا کە لەژێر ناوی "ئێستا کاتی ئەوەیە بێ شەرت‌ و مەرج لە پاڵ کوردانی سووریا بوەستین" بڵاوکردۆتەوەو تێیدا داوایکردوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی میکانیزمی بەرگری بداتە شەڕڤانان بۆئەوەی لەبەرامبەر دوژمنکارییەکانی تورکیا بەرگری لەخۆیان بکەن.
ڕۆبن لەبەشێکی تری بابەتەکەیدا دەڵێت:"ئیتر لەجیاتی ئەوەی بڕوا بەکۆنگرێس بهێندرێت فڕۆکەی جۆری F-16 بەتورکیا بفرۆشرێت، کاتی ئەوەیە کوردانی سوریا موشەکی دژە فڕۆکەیان پێبدرێت.
هەروەک دەشڵێت:"دەبێت کۆشکی سپی کوردەکان بەچەک‌و چۆڵی ئەووتۆ پڕچەک بکات کە بتوانن لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیادا بەرگری لەخۆیان بکەن".
ڕۆبن باسى له‌وه‌ش كردوه‌، "ئەگەر ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەوە نەکات، ئەوە واشینتۆن بژاردەیەکی تری لەبەردەم دایە، ئەویش ئەوەیە ڕێگە بە ووڵاتانی تری وەک میسرو سەعوودییە بدات هێزەکانی سووریای دیموکرات بەو جۆرە چەکانە پڕچەک بکەن".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە