داواکاری ئۆکراین لە "فیفا" بۆ دەرکردنی ئێران لە جامی جیهانی قەتەر
پەیامی کورد ... داواکاری ئۆکراین لە "فیفا" بۆ دەرکردنی ئێران لە جامی جیهانی قەتەر
کۆمیتەی بەڕێوبەری یەکیتی تۆپی پێی ئۆکراین، بە پێشکەشکردنی نامەیەک بۆ فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی جیهان، داوای دەرکردنی تیمی نیشتیمانی ئێرانی لە جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر کرد.
یەکیتی تۆپی پێی ووڵاتی ئۆکراین، لە نامەیەکی فەرمیدا داوای لە فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی جیهان کرد کە تیمی تۆپی پێی نیشتیمانی ڕێژیمی ئێران، لە جامی جیهانی ساڵی ٢٠٢٢ی قەتەر دەربکرێ.
یەکیتی تۆپی پێی ئۆکراین ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی خەریکی هاوکاری ڕووسیا بەدژی ئۆکراین لە ڕووی چەک وچۆڵەوەیە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە بەندی "سێ و چوار"ـی ئەساسنەمەی فیفا باس لەوە دەکا کە دەبێ ڕێز لە سەروەری ووڵاتان بگیردرێ بۆ ئەوەی مافی مرۆڤ پارێزراو بێ بەڵام کۆماری ئیسلامی ئەو یاسایانەی پیشێل کردوون.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە