داواکاری ئەمریکا بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ چەکە نوێیەکانی رووسیا
پەیامی کورد ... داواکاری ئەمریکا بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ چەکە نوێیەکانی رووسیا .
ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەل نوێترین چەکگەلی ڕووسی دەیەوەێت سیستەمی بەرگری مووشەکی خۆی مۆدێڕنیزە بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە بەڵگە و سەنەدێک ، ڕێکخراوی بەرگری مووشەکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە نیازە بە هۆی دەرکەوتنی چەکگەلی سەرووی دەنگ لە ڕووسیا ، کەل وپەلگەلێکی تەکنۆلۆژیایی دژە مووشەکی خۆی مۆدێڕنیزە بکات .
ئێمە سەبارەت بە سیستەمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ ، فەرماندەیی ڕەزمی و پەیوەندی C2BMC یەوە قسە دەکەین کە بنچینەی سەرەکی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئەمریکایە . بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئامانج لە نوێکردنەوەی C2BMC زیادکردنی پارێزگاری و پاراستن لە بەرامبەر مووشەک گەلی بالێستیکییە .
لە هەمان کاتدا ، ئەرتەسی ئەمریکا سەبارەت بە گرینگی خێراکردنی ئەم ڕەوەندە بە هۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی هاوڕەقیبەکان ڕێکەوتنیان هەیە چوونکە هەر قۆناغێک لە ناساندنی ووردەکاری نوێ لە ٢٤ تاکوو ٣٦ مانگ درێژە دەخاینێت .
لەم دۆسیە و بەڵگەیە دا هاتووە : لە ساڵانی رابردوو دوژمن بە خێرایی خەریکی پەرەپێدانی کەل و پەلە نوێ و وێرانکەرە ئاڵۆزەکان و هیوابەخشێکە ، لەوانەش کڵاوەی هاوێژەی سەرووی دەنگ و هەروەها مووشەکگەلی کرووز ی سەرووی دەنگ ، ژێری دەنگ و بە هێزی نەمەیشی زۆر باڵاوە .
بە پێی دۆزراوەکان ، مێعماری C2BMC داهاتوو ، کەل و پەلەکانی بەرگری مووشەکی نوێ لە کاتی دەرکەوتن پەسەند دەکات و لە ئیمکانیەتی توانایی هەماهەنگی لەگەڵ هیزەکانی یەکگرتوو دەستەبەر دەکات .
سیستەمی C2BMC کۆمەڵەکانی پاترییۆت ، THAAD ، Aegis، رادار AN / TPY-2، سیستەمی سەرووی سوور بە واتای بۆشایی SBIRS و ئەوانی دیکەش پێکەوە دەبەستێتەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە