داواکاری گشتی تایبەتی ئەمریکا بایدن تۆمەتبار دەکات بەوەی "تەنانەت بیری نائێتەوە چ کاتێک جێگری سەرۆکی ئۆباما بووە"

پەیامی کورد   ...  داواکاری گشتی تایبەتی ئەمریکا بایدن تۆمەتبار دەکات بەوەی "تەنانەت بیری نائێتەوە چ کاتێک جێگری سەرۆکی ئۆباما بووە"

داواکاری گشتی لە ئەمریکا دەڵێت سەرۆک جۆ بایدن بەهۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەی نهێنی لە ماوەی جێگری سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا دادگایی ناکرێت، چوونکە بە ووتەی ئەو بایدن "پیاوێکی نیازپاک و بەساڵاچوو و بیرەوەرییەکی خراپە".

لە ڕاپۆرتێکدا کە دوای لێکۆڵینەوەیەکی 15 مانگە، ڕۆبەرت هۆر، لێکۆڵەری تایبەت، جەختی لەوە کردووەتەوە کە جۆ بایدن هاوکارییەکی باشی لەگەڵدا هەبووە و بەهۆی خراپی بیرەوەرییەوە، دۆسیەی تاوانکاری بۆ ناکرێتەوە. بەڕێز هۆارێ هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بایدن لەبیری نەبووە کەی کوڕەکەی مردووە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەم داواکاری گشتی، هەرچەندە بەڕێز بایدن بە ئەنقەست بەڵگەنامە نهێنییەکانی هێشتووەتەوە، بەڵام هیچ تۆمەتێکی لەسەر تۆمار ناکرێت.

قسەکانی هۆر جۆ بایدن ی توڕە کرد و لە ووتارەکەیدا لە کۆشکی سپی ڕەخنەی لە هۆر گرت و جەختی لەوە کردەوە کە یادەوەرییەکی باشی هەیە. هەروەها سەبارەت بە وادەی کۆچی دوایی کوڕەکەی ووتی : چۆن بوێری ئەوە بوو ئەم بابەتە بخاتەڕوو؟ کاتێک ئەم پرسیارەی لێکردم، لە دڵی خۆیدا دەیگوت هیچ پەیوەندییەکی بەم کەیسەوە نییە. "پێویستم بەوە نییە کەس بیرم بخاتەوە کەی کوڕەکەم مرد".

هۆر هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ بایدن، بۆی دەرکەوتووە کە بە تەواوی بیری نییە کە جێگری سەرۆکایەتییەکەی بۆ باراک ئۆباما لە چ ساڵێکدا دەستیپێکردووە و کەی کۆتایی هاتووە.


ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە