داوای کەم کردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت

پەیامی کورد     ...   داوای کەم کردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق داوای کەم کردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق دەکات.

ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڕگەی دژیەکی زۆری تێدایە ئێمەش رازینین لە زۆربەی بڕگەکانی.

ووتیشی، ئێمە وەکوو لیژنەی دارایی پێشنیاردەکەین کە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٠٠ دینار بۆ یەک دۆلار جێگیربکرێت، ئەم نرخە زۆر دادپەروەرانەیە. 
ماجدە تەمیمی ئاماژەی بە هەڵوێستی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد، لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ژێر ناونیشانی باج لەسەر موچە لەو بارەیەوە ووتی، پەرلەمان بە هیچ شێوەیەک رەزامەند نیە لەسەر بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق کە لەیاساکەدا بریاری لەسەر دراوە بۆیە ئێمە دژی ئەو بڕیارە دوەستینەوە.
ئاشکراشی کرد یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گۆرانکاری زۆری بەسەردا دێت بە تایبەت بەهای دیناری عێراق و مووچەی فەرمانبەران.
رۆژی سێشەمەی رابردوو ٢٩ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠ پڕۆژە یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتە پەرلەمان.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە