داوا دەکرێت ئەو پزیشکەی هەواڵی سووتانی کچەکەی لە لایەن باوکییەوە میدیایی کرد، سزا بدرێت

پەیامی کورد   ...   داوا دەکرێت ئەو پزیشکەی هەواڵی سووتانی کچەکەی لە لایەن باوکییەوە میدیایی کرد، سزا بدرێت

 دادوەری گشتی و شۆڕشی سنە، داوای کرد ئەو پزێشکەی هەواڵی سووتانی کچەکەی لە لایەن باوکییەوە میدیایی کرد، سزا بدرێت.

جەباری دادوەری گشتی و شۆڕشی سنە، هاوکات لەگەڵ پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی سووتانی کچێک ووتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن ئەو پزێشکە نایاساییە و دەبێت "ناوەندی نێزامی پزێشکی سنە" زۆر تۆند بەرەوڕووی ئەم پزێشکە ببێتەوە، هەروەتر جەباری لە درێژەدا گوتی"دۆسیەی" ئەم کچە سکاڵا لەسەری تۆمار نەکراوە و بە پێی لێدوانی بنەماڵەی خۆی ئاگری لە جەستەی بەرداوە و دادسێتانی گشتی بۆی نییە ئەم مەلەفە هەڵبداتەوە.

دوێنێ ئیمان نەوابی، پزێشکی نەشتەرگەری سنە لە ئینستاگرامی هەواڵی ئەم تاوانە بڵاو کردەوە و نووسی کچێکی تەمەن  ٢٢ ساڵ لەلایەن باوکییەوە سووتێندرا چوونکە لەگەڵ خۆشەویستەکەی چووبووە دەرێ و دوێنێ شەو پۆستێکی دابەزاند و نووسی "پۆستی پێشوو لە بەر دستدا نییە".

قوربانی ئەم جینایەتە پیاوسالارانەیانە "فایزە مەلکی" تەمەن ٢٢ساڵ خەڵکی گوندی دەوڵەت ئاوای سنەیە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە