داوود ئۆغڵۆ : تورکیا گەڕاوەتە سەردەمی پێشوو

پەیامی کورد    ...   داوود ئۆغڵۆ   :   تورکیا گەڕاوەتە سەردەمی پێشوو 

وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی تورکیا بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حێزبی حاکمی بە قەدەغە کردنی ئازادی بیر و ڕا و دەربڕین تاوانبار کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ ڕابەری حێزبی ئۆپۆزسیۆنی " داهاتوو " جارێکی دیکە ڕەخنەی خۆی ئاراستەی دەوڵەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کرد .

ئەو ووتی : تورکیا گەڕاوەتەوە سەردەمی پێشوو . حێزبی حاکم بە قەدەغە گەلێک کە سەپاندوویەتی هەرجۆرە ڕێگایەکی لە سەر چالاکییەکانی ئۆپۆزسیۆن دا داخستووە . سیاسەتەکانی دەولەتی ئێستا نیساندەری گەڕانەوەی تورکیایە بۆ سەردەمی پێش خۆی .

داوود ئۆغڵۆ لە دەورانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دا وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بوو کە بە هۆی جیاوازییەکان لەگەڵ سەرۆککۆماری دەستی لە کار کشاندەوە .

ئەو لە بەردەوامیدا ووتی : دەڵەتی ئەردۆغان لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەکانی پێشوو قەدەغەگەلێکی نوێی وەکوو ئازادی بیروڕا و ڕاگەیاندن یش سەپاندووە . ئەردۆغان بە ئاسانی دەتوانێ لە تەلەفزیۆن دەرکەوێت و قسە بکات بەڵام ئێمە ناتوانین لە تەلەفزیۆنی فەرمیدا دەرکەوین . قسەکانی من بڵاونابێتەوە و دانیشتنەکانم ڕەت دەکرێتەوە . زانکۆ دادەخرێت و ٧ هەزار خوێندکاری کچ و کوڕ دەردەکرێن . بۆچی هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ فەساد ئەنجام نادرێت ؟؟؟ بە هۆی ئەوەی کە تورکیا گەڕاوەتە سەردەمی زۆر کۆنەوە 

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە