داڕژانی ئاو لە مەلەوانگەی سووتەمەنی ووزەخانەی ئەتۆمی فۆکۆشیما
پەیامی کورد ... داڕژانی ئاو لە مەلەوانگەی سووتەمەنی ووزەخانەی ئەتۆمی فۆکۆشیما .
دوای بۆمەلەرزە بەهێزەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕادەتەکی ئاو لە مەلەوانگەی سووتەمەنی ئەتۆمی ووزەخانەی ئەتۆمی فۆکۆشیمان ی ١ ٢ ڕژاوەتە دەرەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک پسپۆڕانی ووزەی TEPCO (Tokyo Electric Power Company) لە ئاکامی لێکۆلینەوەکانی ووزەخانەی ئەتۆمی فۆکۆشیما ی ١ فۆکۆشیما ی ٢ دوای بۆمەلەرزە بەهێزەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕادەتەکی ئاو لە مەلەوانگەی سووتەمەنی ئەتۆمی ووزەخانەی ئەتۆمی بەکارهاتوو لە بلۆکە جیاوازەکانی ویستگەکان بووە لە مەلەوانگەکە ڕژاوەتە دەرەوە .
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند کە لە یەکەی یەکەمی ووەزەی ووزەخانەی ئەتۆمی فۆکۆشیمای ٢ لە مەلەوانگەی سووتەمەنی ئەتۆمی نزیکەی ١٦٠ میلی لیتر ئاوی بۆ دەرەوە داڕژاندووە . لە مەلەوانگەکەی دیکەش نزیکەی ١.٤ لیتر مەواددی دیکە دەرچووە .
لەم ڕاگەیندراوەدا جەخت دەکرێتەوە کە ئاوی داڕژاو لە ڕەوەندی فینک کردنەوەی سووتەمەنی ئامادەکراودا هیچ کارییگەرییەکی نابێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە