دایکێکی ئیتاڵیایی بە فەرمانی دادگا دوو کوڕە تەمەن ٤٠ ساڵەکەی لە ماڵەوە فڕێدا دەرەوە

پەیامی کورد   ...   دایکێکی ئیتاڵیایی بە فەرمانی دادگا دوو کوڕە تەمەن ٤٠ ساڵەکەی لە ماڵەوە فڕێدا دەرەوە

ژنێکی ئیتاڵیایی تەمەن ٧٥ ساڵ سکاڵای لەسەر دادگا تۆمار کرد، دوای ئەوەی چەندین جار داوای لە دوو کوڕەکەی کرد کە تەمەنیان ٤٠ و ٤٢ ساڵە، ماڵ بەجێبهێڵن و درێژە بە ژیانی سەربەخۆیان بدەن.

یۆرۆنیوز لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە : دۆسیەی ئەم دادگایە دەریخست کە تەنانەت دایکانی ئیتاڵیش ئارەزووی چاودێریکردنی منداڵەکانیان نییە بە بەردەوامی، بەتایبەتی کاتێک گەورە بوون.


ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە