دراوی یۆرۆ بۆ ژێر یەک دۆلار دابەزی

پەیامی کورد   ... دراوی یۆرۆ بۆ ژێر یەک دۆلار دابەزی

دراوی یۆرۆ بە هۆی تووندتر بوونی قەیرانی ووزە لە ئەورووپا بۆ ژێر یەک دۆلار دابەزی

لەگەڵ قووڵتربوونی قەیرانی ووزەی ئەورووپا ، یۆرۆ بۆ ژێر ٩٩ سەنتی ئەمریکی دابەزی و گەیشتە خوارترین ئاستی خۆی لە دوو دەیەی ڕابردوودا

یەکەی دراوی هەمیشەیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە تاکوو ٠.٧٪ دابەزی و بۆ ٩٨.٨٠ سەنتی ئەمریکی گەیشت کە لاوازترین نرخە لە ساڵی ٢٠٠٢ بەم لاوە .

لە دوای ئەوەی کە کۆمپانیای گازپڕۆمی دەوڵەتی ڕووسیا ڕایگەیاند کە خستنە بازاڕی گازی لە ڕێگای خاڵی بۆڕی نۆرد ستریم ەوە بە شێوەیەکی بێ سنوور ڕادەگرێت ، ووڵاتانی ئەورووپایی بە سەرۆکایەتی ئاڵمانیا لە کۆتایی هەفتەدا هەنگاوگەلێکی وەکوو پەسەند کردنی هاوکاری ووزەی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قەیرانی تێچووی ژیان و بەرزبوونەوەی نرخی ووزە ڕاگەیاندووە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە