دراوی یۆرۆ پێی لە تەمەنی ٢٠ ساڵەی خۆی دەنێت و یەکیتی ئەورووپا بە نیازی گۆڕانکاری لەم دراو ەیە

پەیامی کورد     ...   دراوی یۆرۆ پێی لە تەمەنی ٢٠ ساڵەی خۆی دەنێت و یەکیتی ئەورووپا بە نیازی گۆڕانکاری لەم دراو ەیە .

٢٠ ساڵ دوای لە دایبوونی " دراوی یۆرۆ " لە یەکیتی ئەورووپا ئێستا هەوڵ بۆ هێنانەدی گۆڕانکاریگەلێک لە بانک نۆتەکانی یۆرۆ هاتووەتە ئاراوە تاکوو هاووڵاتیانی هەموو وولاتانی ئەورووپایی ، هەست بە نزیکی یەکی زیاتر بەرامبەر بە دراوی یەکسانی یەکیتی ئەورووپا بکەن .

٢٠ ساڵ پێش ئێستا ، ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا دراوێکی نوێیان بە ناوی " یۆرۆ " بەدی هێنا تاکوو یۆرۆ ، ببیتە دراوی یەکسانی هەموو ووڵاتانی ئەورووپایی .

لەو کاتەوە تاکوو ئێستا ئەم دراوە بووەتە یەکێک لە بەهادارترین دراوەکانی جیهان و لە ئێستادا یەکیتی ئەورووپا لە هەوڵی ئەوەدایە گۆڕانکاریگەلێک لەم دراوەدا بکات .

کریستین لاگارد ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەورووپایی ڕایگەیاندووە : " لە دوای ٢٠ ساڵ ئێستا کاتی ئەوەیە تاکوو لە شێوەی دراوەکەمان دا گۆڕانکاری بکرێت و پێداچوونەوەیەکی بۆ بکەین و بە شێوەیەک درووستی بکەینەوە کە پەیوەندی بە هەموو ئەورووپاییەکان لە هەر ڕیشە و بە هەر تەمەنێکەوە بێت ."

بانکی ناوەندی ئەورووپایی بڕیار وایە ئەم کارە بە گرووپێکی ١٩ کەسی کە تێیدا ونێنەرێک لە هەر ووڵاتێکی ئەورووپایی دەبێت ، بسپێرێت و لەپاڵیدا ڕاوێژ بە خەڵکیش دەکرێت .

لە پاڵ ئەمەشدا سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەورووپایی ڕایدەگەێنێت بانکی نۆتەکانی یۆرۆ دەمێنێتەوە ، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە لە هەماهەنگی لەگەڵ باقی بانکە ناوەندییەکان دا لە هەوڵی درووستکردنی دراوێکی دیجیتاڵی دیکەش دەبین .

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا دەڵی کە یەکیتی ئەورووپا بە وەرگرتنی هاوکاری لە خەڵک ، لە هەوڵدایە تاکوو ڕۆخسارگەلێکی نوێ بۆ دراوی یۆرۆ دیزاین و وێنای بکات

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە