درز لە خانەدانی ئالی سەعوود ...
پەیامی کورد ... درز لە خانەدانی ئالی سەعوود ...
درز لە خانەدانی ئالی سەعوود لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ، نیگەرانییەکانی عەرەبستان لە کوێوە سەرچاوە دەگریت ؟
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسەوی لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناونیشنای " دۆسیەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ، درز لە خانەدانی حاکمی عەرەبستانی سەعوودی " نووسی : " لە حاڵێکدا کە ئەمیر موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی ڕووی خۆش نیشنای ئیسرائیل دەدات ، کۆبوونەوەکانی دەورووبەری مەلەک سەلمان بن عەبدۆلعەزیز پادشای ئەم ووڵاتە لە ڕوواڵەتدا لە سەر بابەتی فەلەستین خۆی نیشان دەدات و لەوە وەکوو بیانوویەک بۆ سەرپۆش کردن لە سەر ئەو نیگەرانی یانەی کە بوونیان هەیە کەڵک وەردەگرن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لۆمۆند ، لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بە هێرشی تووندی " تورکی فەیسەڵ " سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری و زانیاری عەرەبستانی سەعوودی دژی ئیسرائیل لە دانشتنێکدا لە ژێرناونیشانی " ووتووێژی ئەمنییەتی مەنامە " نووسی : فەیسەل ڕۆژێک دوای ئەوەی کە ئیسرائیل بە تووندی خستە بەر ڕەخنەوە ، خەریکی قسوی خۆش و خواردنەوەی قاە لەگەڵ بەرپرسێکی ئیسرائیلی دا بینراوە لە حاڵێکدا کە لە قسە تووندەکانی دا لە دژی ئیسرائیل ئەم ووڵاتەی بە هێزێکی داگیرکاری ڕۆژئاوایی ناوبردبوو کە هەر جۆرە بیانەوێت ماڵەکان وێران دەکەن و هەر کەسێکیش کە بیانەوێت تێرۆری دەکەن .
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە