درووستکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری قورس لە ڕووسیا بەردەوامی دەبێت

پەیامی کورد     ...    درووستکردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری قورس لە ڕووسیا بەردەوامی دەبێت .

کارگەی گەورەی بەرهەم هێنان و درووستکردنی فڕۆکەسازی چێکالۆف لە شاری نووسیبیرسیک ی ڕووسیا خەریکی درووستکردنی سێ نموونەی سەرەتایی دیکە لە فرۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری قورس ی جۆری ئێس - ٧٠  "اوخوتنیک" S-70) (Okhotnik ە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هەواڵە لە لایەن سەرچاویەکی لە کۆمەڵگای پیشەسازی نیزامی و سەربازی ڕووسیاوە ڕاگەێندرا .

هەروەها ووتی : " کارگەی فڕۆکەسازی چێکالۆف خەریکی درووست کردن و بەرهەمهێنانی سێ نموونەی سەرەتایی لە فڕۆکەگەلی  "اوخوتنیک" S-70) (Okhotnik  ە کە نموونەگەلی دووهەم و سێهەمی هەیە . بە پێی پێلانی داڕێژراو ، تاقیکردنەوەی فڕینی ئەم فڕۆکانە دەبێ لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٢٣ - ٢٠٢٢ ئەنجام بدرێت .

ئەم سەرچاوەیە هەروەها ڕێژەی مۆنتاژی هەر یەکە لە نموونانەی دیار نەکردووە بەڵام ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکاری لە دیزاینی دەزگای دووهەم بە پێی ئەزموونی ئۆپراسیۆنی سەرەتایی فڕۆکەگەلی  "اوخوتنیک"Okhotnik  ئەنجام دەدرێت کە تاقیکردنەوەیگەلی فڕینیی لە ئۆگۆستی ٢٠١٩ دا دەستی پیکردووە .

هەروەها سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە : ئەم کارە تەکمیلی یانە لەوانەش پەیوەندی بە سیستەم گەلی کەل و پەلی ڕادیۆ ئێلێکترۆنی و کەل وپەلی ژێرخانی گلایدەر دەبن .

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە