درووست کردنی سیستەمگەلێک بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێل گەلی زرێهی لە بەرامبەر فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا

پەیامی کورد      ...    درووست کردنی سیستەمگەلێک بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێل گەلی زرێهی لە بەرامبەر فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان لە ڕووسیا 

دامەزراوەگەلی سەر بە کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی " ڕووس تێک " Rostec"  ی ڕووسیا خەریکی کارکردنە بۆ درووستکردنی سیستەمگەلێک بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێلگەلی زرێهی لە بەرامبەر فڕۆکەگەلی بێسەرنشینە .

بە پێی ڕاپۆرتێک بەکخان ئۆزدۆئیف ، بەڕێوبەری پیشەسازی کۆمەڵگای چەک و تەقەمەنی ئەم کۆمپانیا دەوڵەتییە جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە ووتی : " نابێ شتێکی وەکوو فڕۆکەگەلی بێ سەرنشین لە بیر بکرێت . ڕووس تێک Rostec لە حاڵی درووست کردنی کەل و پەلێکە بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆتۆمبێلگەلێکی شەڕ ە لە بەرامبەر هەڕەشەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان دا . جگە لەمانە دامەزراوەگەلی ئێمە بۆ درووستکردنی ئۆتۆمبێلگەلێک لە ڕاستای بەرەناگربوونەوە لەگەڵ فڕۆکەگەلی بێ سەرنشین دا کاریان کردووە .

بە ووتەی ئەو ئەمڕۆژە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکان لە نوێکردنەوەی تانکەکان دا ، پارێزگاریکردنە لەوان لە بەرامبەر زۆربەی ئەو چەکانەی بۆ شەڕکردن لە مەودای نزیک و چەکگەلی دەقیق ە .

کارناسانی رووسی دەوڵێن : جاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا تانکگەلی بەرهەم هاتوو لە بەرهەمهێنای زۆر لەگەڵ کۆمەڵەی پاڕیزگاری چالاک کە توانای مقاومەی کاریگەریان لە بەرامبەر هەڕەشەگەلی جۆراوجۆری ئەم سەدەیەدا هەیە بەدەربکەون .

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە