درێژەى گەمارۆکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران
پەیامی کورد ... درێژەى گەمارۆکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران
وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکا ڕایگەیاند: ١٠ کۆمپانیا و نەوتکێشێکى بە ئاڵاى پاناما کە نەوت و بەرهەمى پترۆشیمى کۆمارى ئیسلامى پێ بووە، خستووەتە لیستى سزاکانییەوە.
ئەم کۆمپانیایانە، لە ئێران و ئیماراتى عەرەبی هیند و هۆنگ کۆنگ و چینن.
ئەمەش ناوى کۆمپانیاکانن:
کۆمپانیاى پاپۆڕەوانی کلارا ـ لە ئیمارات
کۆمپانیاى سەرمایهگوزاری پیشەسازی کیمیایی ئێران ـ لە ئێران
کۆمپانیاى پترۆشیمی کیمیای پارسی خاوەرمیانه ـ لە ئێران
گرووپى هۆڵدینگی ئێم.ئێڵ ـ لە هۆنگ کۆنگى چین
کۆمپانیاى سی یرا ویستا ـ لە هۆنگ کۆنگى چین
کۆمپانیاى پترۆشیمی تیبالاجی ـ لە هیند
کۆمپانیاى فیرگۆ مارین ـ لە ئیمارات
کۆمپانیاى پاپۆڕەوانی دەبلیۆ.ئێس ـ لە هۆنگ کۆنگى چین
کۆمپانیاى گواستنەوە و گەیاندن و ئەنبارى ژانگۆ ـ لە چین
نەوتکێشى گاس.ئالوور بە ئاڵاى پاناما
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە