دزینی ٤ میلیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی بە بانگەشەی درۆئین لە گووگڵ
پەیامی کورد ... دزینی ٤ میلیۆن دۆلار لە دراوی دیجیتاڵی بە بانگەشەی درۆئین لە گووگڵ
هاکەرەکان بە کەڵک وەرگرتن لە بانگەشەی درۆئین لە گووگڵ ، ٤ میلیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵی لە جانتای پارەی کاربەران دزیوە کە بریتییە لە ستیبڵ کوئین UST و تۆکن LUNA دەبێت .
تاوانبارانی هاک و سایبیری کەسانێکیان کردووەتە ئامانج کە خاوەنی ستیبڵ کوئین UST نن . ئەم دراوە دیجیتاڵییە خۆشەوێستە بە ئامانجی پاراستنی بەهایەک هاوبەرامبەری یەک دۆلاری ئەمریکی و لە سەر بلاک چین تێرا " Terra " بەدیهاتووە و بە ئامانجی سۆڵتەکردن لە سەر کاروباری ماڵی داڵدەنەدراوی DeFi لەگەڵ باقی ستیبڵ کوئین ەکان ڕکابەری دەکات .
بە ووتەی Knownsec، هاککەرەکان ٤،٣١ میلیۆن دۆلار یان لە ٥٢ جانتای پارە کە لە نێوان ١٢ی ئەیپریل تاکوو ٢١ی ئەیپریل هاک یان کردبوو دزیوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە