دزی دەریایی لە یوونان
پەیامی کورد ... دزی دەریایی لە یوونان
پۆلیسى بەندەرەکانى یوونان بڵاوى کردەوە:
دەزگاى دادوەرى ئەمریکا، داواى ئەو بارە نەوتە دەستبەسەراگیراوەى ئێرانى کردبوو کە سوپاى پاسداران ویستبووى بە قاچاخ بیفرۆشێت.
ئەم کارەى کۆمارى ئیسلامى بە تووندى لە لایەن ووڵاتەکەمانەوە ناڕەزایەتى بەرامبەر نوێنراوە و بە "پێشێلکردنى نێونەتەوەیی" نێو براوە.
ئەم بارە نەوتەش دەدرێتەوە بە ئەمریکا.
ڕێکخراوی بەندەرەکان ڕایگەیاند : یوونان کەشتییەکی ئێرانی کە بە هۆی دۆخی خراپی کەش و هەوا بۆ کەنارئاوەکانی ئەم ووڵاتە پەنای بردبوو دەستی بەسەر دا گرتووە و بە هەماهەنگی ئەمریکییەکان نەوتەکەیان دەست بەسەردا گرتووە و راگرتووە .
لەم بارەیەوە ئێران یش ڕایگەیاندووە ئەم هەنگاوەی یوونان بە دزی دەریایی ناو بردراوە و دەوڵەتی ئەم ووڵاتە دەبێ بەپەلە پەیمانە نێودەولەتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات .
و لە دوای دەست بەسەرداگرتنی باری ئەم کەشتییە ئێران یە لە ئاوەکانی یوونان ، بەپرسی باڵیۆزخانەی یوونان لە تاران لە جیاتی باڵیۆزی ئەم ووڵاتە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتەوە بانگهێشت کرا و ناڕەزایەتی تووندی ئێرانی پێ ڕاگەیاندن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە