ده‌وڵه‌تی یاسا زانیاری له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكراده‌كات
پەیامی کورد ... ده‌وڵه‌تی یاسا زانیاری له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان ڕه‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكراده‌كات
عه‌لا حه‌دادی ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆی ناكۆكییه‌كان رێك بكه‌ون و بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
عه‌لا حه‌دادی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هه‌نگاوه‌كانی كوتله سیاسییه‌كان به‌ئاراسته‌ی ڕاستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی نه‌بوون، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، بۆیه له به‌ره‌چاوكردنی ده‌ست پێش خه‌ریی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه په‌یامێك ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه‌كان ده‌كرێت كه كۆتایی به‌ناكۆكییه‌كان بهێنن بۆ دابه‌شكاری پۆسته‌كان".
عه‌لا حه‌دادی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆ ده‌ستپێشخه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در گه‌یشتوه‌ته لێكتێگه‌یشتن و رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی به‌تایبه‌ت بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ئێستاشدا سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه.
دوای جیاكردنه‌وه و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ١٠ی (تشرینی یه‌كه‌م/١٠)ی ساڵی رابردوو، جگه له موقته‌دا سه‌در كه ، ٧٣ (حه‌فتا و سێ) كورسی به‌ده‌ستهێناوه، لایه‌نه شیعیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگیان كه‌میكردوه و هاوپه‌یمانێتیه‌كیان له‌ژێر ناوی "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی" پێكهێناوه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕی.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە