دواهەمین بڕیاری وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەکان ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... دواهەمین بڕیاری وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەکان ڕادەگەێندرێت
وەزیری پەروەردەی هەرێم كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەبەستێتەوە بە هەڵسەنگاندنەكانی وەزارەتی تەندرووستی یەوە و دەڵێت "ئەگەر دۆخەكە لەبار نەبێت، دەرگای قوتابخانەكان بە داخراوی دەمێننەوە".
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە رایگەیاند "لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی دەوامی قوتابخانەكان دەدرێت، هەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی دەبێتە بنەمای بڕیاری كۆبوونەوەكە بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام، ئەگەر دۆخەكە لەبار نەبێت ئەوا دەرگای قوتابخانەكان بە داخراوی دەمێننەوە".
ووتیشی: "ئێستا وەزارەتی تەندرووستی سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرت و ھەڵسەنگاندنن بۆ دۆخەكە، ھەركاتێك راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئامادەبوو، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكرێت، ئەگەر پێویست بكات بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی داخستنی دەرگای قوتابخانەكان دەدەین".
ئەمە لەكاتێكدا پێشتر سەیوان فەرەج بریكاری وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەراندبوو، "ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا تووشبووون بە كۆرۆنا لە كەمبوونەوەدا بێت، ئەوا لە ١٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەرگای قوتابخانەكان بە رووی خوێندكاراندا دەكرێنەوە".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە