دواهەمین دەرئەنجامەکان دەربارەی هەڵبژرادنی میان دەورەیی ئەمریکا
پەیامی کورد ... دواهەمین دەرئەنجامەکان دەربارەی هەڵبژرادنی میان دەورەیی ئەمریکا
بە پێی دواهەمین ئانالیز و دەرئەنجامی ڕاپرسییەکان ، سەرکەوتنی حیزبی کۆماریخوازەکان لە هەڵبژاردنی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا تا رادەیەکی بەرجاو تەواو بووە . تەواوی ٤٣٥ ئەندامی مەجلیسی نوێنەران لەم هەڵبژاردنەدا ، هەڵدەبژێردرێن .
بەڵام سەبارەت بە مەجلیسی سێنا کە ٣٥ ئەندام لە ١٠٠ ئەندامی لە ئەم دەورەیە هەڵدەبژێردرێن هیچ شتێکی هاوشێوە بوونی نییە ، سەرەڕای ئەمە دەربارەی سێناش کۆماریخوازەکان شانسێکی بەرزترینا بۆ سەرکەوتن هەیە .
بە باوەڕی زۆرێک لە شرۆڤەکاران ، سەرکەوتنی کۆماریخوازەکان لە کۆنگرە ، فشارەکان لە سەر دەولەتی جۆ بایدن بۆ دوو ساڵی داهاتوو زیاتر دەکات کارکردنی لاوازی بایدن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو دەتوانێ بە سەیتەرەی کۆماریخوازەکان لە سەر کۆنگرە ، لاوازتر و سستر ببێت .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە