دواهەمین زانیاری سەبارەت بە لێبڕینی مووچە ڕادەگەێنین
پەیامی کورد ... دواهەمین زانیاری سەبارەت بە لێبڕینی مووچە ڕادەگەێنین .
بەرێوبەری گشتی بوودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ئەگەر بەغدا پشکی هەرێم لە بوودجە ڕەوانە بکات ، ئەوا هێشتا بوودجەی هەرێم سێ ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت بەوەش ئەگەر حکوومەت بە داهاتی دیکە پڕینەکاتەوە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت .
لەمبارەوەیەوە پەروین نووری بەڕێوبەری گشتی بوودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێم ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت .
ووتیشی زۆرترین بڕە پارە لە بووجە بۆ مووچە ئەگەر بەغدا مووچەی فەرمانبەرانیش بنێرێت ئەوە مووچەی ٦٨٢ هەزار مووچەخۆر و ئەوەی دیکە دەکەوێتە سەر حکوومەتی هەرێم
هەروەها سەبارەت بە لێبڕینی مووچە بەرێوبەری گشتی بوودجە ووتی ، لێبڕینی مووچە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە و مووچە بە پێی یاسا ڕێکخراوە و ئەوەی ئێمە دیاری ناکەین ئەوە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران بریاری لە سەر بدات
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە