دواهەمین هەواڵ دەربارەی چالاکییەکانی سیستەمی مەڕیخ پەیمای ڕێکخراوی ناسا لە سەر ئاستی مەڕیخ

پەیامی کورد      ...     دواهەمین هەواڵ دەربارەی چالاکییەکانی سیستەمی مەڕیخ پەیمای ڕێکخراوی ناسا لە سەر ئاستی مەڕیخ .

لە سەرەتاکانی مانگی ئەیپریل ، مەریخ پەیمای Perseverance " پایەداری " بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا دۆزینەوە بۆشاییەکانی ئاسمانی هەلیکۆپتەرێک بەرەو ئاسمان دەهاوێژێت و لە ئێستاشدا نیشانەگەلی لەیزەری لە سەر بەردەکانی ئاستی مەڕیخ دادەنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک یەکەمین فڕینی تاقیکاری باڵەفڕی بێفڕۆکەوانی Ingenuity 8 لە مانگی ئەیپریل یا خود درەنگتر ئەنجام دەردێت . لە کاتی هاوێشتنی یەکەم ، هەلیکۆپتەرەکە لە بەرزایی نزیکەی ٣ مەتر دەڕواتە سەرەوە ، بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لە سەر ئاستی زەوین دەوەستێنتەوە ، لە دەورووبەری مێحوەرەکەی خۆی لە جێگای خۆی دەسۆڕێتەوە و دواتریش دەنیشێتەوە . 

بە پێی بەرنامەیەک کە ئەندازیارانی ناسا " ئاژانسی بۆشائیگەری ئەمریکا " ڕۆژی پێشتر لە کاتی فڕینەکە دەینێرنە سەر ڕایانەی باڵەفرەکە ، کۆی گشتی ڕەوەندەکە بە شێوەی ئۆتۆماتیک ئەنجام دەدرێت . کامێرای ٠.٥ مێگاپێکسڵی لە خوارەوەی ئامێرەکە لە ماوەی ئەم ڕەوەندە لە هەر چریەک دا ٣٠ وێنە دەگرێت " لە ڕاستیدا وێنەی فیلم هەڵدەگرێت "

هەروەها ئەم هەلیکۆپتەرە خاوەنی کامیرایەکی باشتر ی ١٣ مێگاپێکسڵی یە کە بەرەو هەتاو هیدایەت دەکرێت . کاتێک کە هەلیکۆپتەرەکە لە ئاسمانە . دۆخی دەورووبەری خۆی هەڵدەسەنگێنێت .بە نەوبەی خۆی مەڕیخ پەیمای " پایەداری " بەستراوە بە چەندین کامێرا ، فڕینی باڵەفڕە مەڕیخییەکە لە سەر ئاستی سەیارەی سوور وێنەی هەڵدەگرێت 

ئەم مەڕیخ پەیمایە کە بە گەورەیی ئۆتۆمبێلێکی سواری یە بە حەوت ئامێری زانستی یەوە بۆ توێژینەوە و لیکۆڵینەوەی ئاستی مەڕیخ لە دەمی جیزرۆدا بەستراوەتەوە .کەل و پەلەکانی مەڕیخ پەیمای پایەداری بە گشتی ٢٣ کامێرا و دوو میکرۆفۆن و ئامێرێکی فەراهەمکردنی ئۆکسیژن ی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە