دواهەمین پاشای یوونان کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد  ...  دواهەمین پاشای یوونان کۆچی دوایی کرد

کۆنستانتینی دووهەم ، پاشای پێشووی یوونان ، بە هۆی کێشە و گرفت بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە تەمەنی ٨٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد .

ئەو لە ساڵی ١٩٦٤ لە دوای مردنی باوکی گەیشتە تەختی سەڵتەنەت بەڵام سێ ساڵ دواتر لە دوای ڕوودانی کوودەتایەکی سەربازی لە یوونان بۆ ئیتاڵیان هەڵهات .

لە ساڵی ١٩٧٣ نیزامی حکوومەتی یوونان لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمێک لە پاشایەتییەوە بۆ کاۆماری گۆڕدرا و سفرەی سەلتەنەت بۆ تاهەتایە هەڵگیرا و نەما .

لە دوای گشتپرسییەک ، کۆنستانتینی دووهەم لە ئیتاڵیاوە بەرەو بەریتانیا کۆچی کرد و تا کۆتایی تەمەنی لە لەندەن ژیانی بەسەر برد .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە