دوایین زانیارییەکان دەربارەی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین

پەیامی کورد    ...   دوایین زانیارییەکان دەربارەی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەکان، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە هێرشی سەربازی رووسیا بۆسەر ئۆکراین تاوەکوو ئەمرۆ هەینی بەم جۆرەیە:

 هێزەکانی رووسیا لە کیێڤ ی پایتەختی ئۆکراین نزیک بوونەتەوە، بەشێوەیەک لەبەرەبەیانی ئەمرۆ دەنگی چەندین تەقینەوە لە کیێڤ بیستراوە، باس لەوەش دەکرێت کە هێزەکانی ڕووسیا تەنیا ٣٢ کیلۆمەتر لەو شارەوە دوورن.

 ڤلادیمیر زیلێنسکی سەرۆک وەزیری ئۆکراین ئاشکرایکردووە کە رۆژی پێنجشەممە ١٣٧ سەربازی ئۆکراین ی کوژراون و ٣١٦ ی تریش بریندار بوون، ئاماژە بە کوژران و برینداربوونی ٨٠٠ سەربازی رووسیش دەکات، بەڵام زانیارییەکان پشتراست نەکراونەتەوە.

زیلینسکی درەنگانی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە چەند گرووپێکی تێکدەری رووسی هاتوونەتە ناو کیێڤ ەوە کە ئامانجیان لێدانی ئەو و خێزانەکەیەتی، جەختیشی کردۆتەوە کە هێشتا لە بارەگای دەوڵەتدا دەوام دەکات.

 لەچەندین ناوچەی رووسیا خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژ بە هەڵگیرسانی جەنگ دەستیان پێکردووە کە بەهۆیەوە سەدان کەس دەستگیرکراون، هەروەک لەچەندین ووڵاتی تری جیهانیش خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ ئۆکراین بەڕێوەچووە، وەک شارەکانی پاریس، لەندەن، نیویۆرک و بەرلین.

 پرۆژە بڕیارێک خراوەتە بەردەمی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیدانەکردنی رووسیا لەسەر پەلاماردانی خاکی ئۆکراین، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی ڤیتۆی رووسیاوە پێشنیازەکە رەتبکرێتەوە.

گرووپی حەوت ووڵاتە پیشەسازییەکەی جیهان و چەند ووڵاتێکی تر رایانگەیاند کە گورزەیەک سزای نوێ و تووندیان بەسەر رووسیادا سەپاندووە، لەناویان دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکیتی ئەورووپا، ئوسترالیا، ژاپۆن، تایوان و کەنەدا.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە