دوایین ڕووداوەکانی هێرشکردنی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین

پەیامی کورد     ...   دوایین ڕووداوەکانی هێرشکردنی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین

ئۆکراین حەوتەم شەوی لە شەڕ و پێکدادان بەڕێکرد، دوو گەورەترین شاری ئەو ووڵاتەش کە بریتین لە هەریەکە لە کیێڤ-ی پایتەخت و خارکیڤ لەژێر هێرشی چڕی هێزەکانی رووسیا و جیاخوازەکانی ئۆکراین و چەکدارانی دیکەی پاڵپشتیاندان.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەشێکی زۆری ووتارەکەی لە کۆنگرێسی ووڵاتەکەی بۆ پرسی ئۆکراین تەرخانکرد.
دوایین پێشهاتەکان:
 هێزەکانی رووسیا هەوڵی چوونە نێو خارکیڤ، دووەم گەورەترین شاری ئۆکراین دەدەن و هێرشی بەردەوام دەکەنە سەر شارەکە، بەو هۆیەشەوە تەنیا رۆژی سێشەممە 01-03-2022 دەیان کەس کوژران.
 بە ووتەی بەرپرسانی ئۆکراینی، شاری خێرسۆن لە باشووری ئۆکراین کەوتووەتە دەستی هێزەکانی رووسیا.
 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فڕینی فڕۆکەی رووسی لە ئاسمانی ووڵاتەکەی قەدەغە کرد، رایشیگەیاندووە، "پووتین لەوانەیە کیێڤ بە تانک گەمارۆ بدات، بەڵام هەرگیز دڵ و رۆحی گەلی ئۆکراین بەدەست ناهێنێت".
 بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار هاووڵاتی ئۆکراین ئاوارە بوون.
کۆمپانیاکانی بۆیینگ و ئێکسۆن مۆبیل وەکوو دوایین کۆمپانیاکانی رۆژئاوا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا پچڕاند.
 بێلاڕووسیا ، هاوپەیمانی رووسیا ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە سنووری باشووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراین بۆ دوو هێندە زیادکردووە. هێزەکانی رووسیا لە باکووری ئۆکرایناوە (لەنێو خاکی بێلاڕووسەوە) هێرشیان کردووەتە سەر خاکی ئۆکراین.
بەرپرسانی ئەمنی ئۆکراین دەڵێن، هەوڵێكی تیرۆرکردنی زێلێنسکی-یان پووچەڵکردووەتەوە.
پووتین بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە، هیچ هاووڵاتییەکی ڕووسی ناتوانێت بە زیاتر لە ١٠ هەزار دۆلارەوە ووڵاتەکە جێبهێڵێت.
 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە