دوای ئەبووزەبی سەرۆککۆماری ڕووسیا بەرەو سەعوودیە بەڕێ دەکەوێت
پەیامی کورد ... دوای ئەبووزەبی سەرۆککۆماری ڕووسیا بەرەو سەعوودیە بەڕێ دەکەوێت
ڕۆژی چوارشەممە 6ی کانوونی یەکەم، ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا گەیشتە ئەبووزەبی و لەگەڵ شێخ موحەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ بکات.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دوای ئەم گەشتە، ڤلادێمیر پووتین بڕیارە سەردانی ڕیاز بکات و چاوی بە شازادە محەمەد بن سەلمان بکەوێت. ئەمە یەکەم دیداری ڕووبەڕووی دەبێت لەگەڵ شازادەی جێنشینی سەعوودیە لە دوای ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ەوە.
کۆشکی کرێملین ئاشکرای کرد، بڕیارە لە میانی دیدارەکەیاندا سەرۆکی ڕووسیا و شازادەی جێنشینی سەعوودیە تاوتوێی پرسە هەنووکەیی یەکانی ناوچەیی و جیهانی بکەن، لەوانەش هاوکاری لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوان ئەندامانی ئۆپێک+. بەیاننامەکەی کرێملین جەختی لەوە کردەوە: هەماهەنگی نزیک لە نێوان ڕووسیا و سەعوودیە لەم بوارەدا گەرەنتییەکی دڵنیایە بۆ پاراستنی دۆخێکی سەقامگیر و پێشبینی کراو لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی ئۆپێک+ مانگی ڕابردوو بۆ چەند ڕۆژێک دواکەوت بەهۆی ناکۆکی لەسەر بڕی بەرهەمی بەشێک لە ئەندامان.
پەیوەندییەکانی نێوان سەعوودیە و ڕووسیا لە ئۆپێک+ لە هەندێک کاتدا نائارام بووە. ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ نزیک بوو لە داڕمان، بەڵام هەردوو ووڵات توانیان لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا پەیوەندییەکانیان چاک بکەنەوە. لە ئۆپێک+ ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی خواستی جیهانی نەوت بە ڕێژەی نزیکەی 10% بۆ بەهێزکردنی بازاڕەکانی نەوت.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە