دوای ئەم هۆکارە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   دوای ئەم هۆکارە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی بۆسەر گرتووخانەی غوێران لە شاری حەسەکە بە مەبەستی دەربازکردنی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی ڕێکخراوەکە کردووە.

نێد پڕایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند : ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هاوبەشەکانی لەناوچەکەدا دژ بە پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

هەروەک ستایشی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک یشی کردووە کە ووڵامدانەوەی خێرا و پابەندبوونی بەردەوامی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە: لەگەڵ ئەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تواناکانی داعشی بەشێوەیەکی گەورە لەئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی کەم کردۆتەوە، بەڵام هێشتا ڕێکخراوەکە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە.

دەشڵێت: هێرشەکەی غوێران ئەوە دەردەخات کە پێویست دەکات ئەو ووڵاتانەی چەکدارەکانی داعشیان لێوەهاتووە، هاوڵاتییە دەستگیرکراوەکانیان لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بگێڕنەوە و دادگاییان بکەن.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە