دوای ئەو هەموو ماڵوێرانییەی بە سەر کوردیان دا هێنا ئێستا ئاراس بە ووشەی تازە خۆی دەردەخاتەوە
پەیامی کورد ... دوای ئەو هەموو ماڵوێرانییەی بە سەر کوردیان دا هێنا ئێستا ئاراس بە ووشەی تازە خۆی دەردەخاتەوە
ئاراس شێخ جهنگی ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند: ئەمجارە یەکێتی نوێ بەبێ ڕەزامەندی کاک مەسعوود ناتوانێت سەرۆککۆمار دابنێت.
له لاپهرهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك، ئاراس شێخ جهنگی، ئهمڕۆ دووشهممه پۆستێكی بڵاوكردوهتهوه و نووسیویهتی "ئەمجارە یەکێتی نوێ بەبێ ڕەزامەندی کاک مەسعوود ناتوانێت سەرۆککۆمار دابنێت، بۆیە ئەبێ یەکەمجار لەگەڵ ئەو بەڕێزە ڕێک بکەون، ئەگەر ئەیانەوێت سەرۆککۆمار بۆ ئەوان بێت."
نووسینەكهی ئاراس شێخ جهنگی لهكاتێكدایه كه دوێنێ یەکشەممە ١٩ی كانونی یهكهمی ٢٠٢١، لە دەباشان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە، بەپێی ڕاگەێندراوێک لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە چارەسەرکردنی کێشەکان، "لە هەموو ڕوویەکەوە بە تایبەتی لە ڕووی گوزەران و مووچە و شایستە داراییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بە توێژی خوێندکارانیشەوە".
بەپێی ڕاگەێندراوەکە کۆبوونەوەکە دۆخی سیاسی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ١٠-١٠-٢٠٢١ تاوتوێکراوە و، باسیان لە مافەکانی کورد و یەکخستی هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان کردووە، تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکەش لەبارەی هەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی لەسەر بنچینەی هاوبەشیی راستەقینە و رێککەوتن و هاوسەنگی دەستوور بووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە