دوای بوومەلەرزە سەختەکە ی تورکیا "بەنداوی ئەتاتورک تووشی درز و شکان دەبێت

پەیامی کورد   ...   دوای بوومەلەرزە سەختەکە ی تورکیا "بەنداوی ئەتاتورک تووشی درز و شکان دەبێت"!


پێدەچێت بەنداوی ئەتاتورک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دوای دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر بە پلەکانی 7.5 و 7.8 لە دۆخێکی ناجێگیردا بێت. ڕاپۆرتەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە دوای بوومەلەرزە سەختەکان درزێکی زۆر لە بەنداوەکەدا ڕوویداوە.
شارەزایان هۆشدارییان داوە لەوەی لە هەر ساتێکدا بەنداوەکە بشکێت و کەوتنەخوارەوەی دەرەنجامی کاریگەری لەسەر ڕووبەری ٣٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە نزیک بەنداوەکە دەبێت.
بەنداوی ئەتاتورک یەکێکە لە بەنداوە سەرەکییەکانی پڕۆژەی GAP و پێنجەم گەورەترین بەنداوی جیهانە لەڕووی قەبارەی بیناسازییەوە و لە پلەی سێیەمی بەرهەمهێنانی وزەی HES دایە.
لە ئێستادا لە پرۆژەی GAP 13 بەنداو هەیە، 7 بەنداو ئاوی ڕووباری فورات و 6 بەنداو ئاوی ڕووباری دیجلە کۆنتڕۆڵ دەکەن.


ئەم بابەتە 12013 جار خوێندراوەتەوە