دوای تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا هەموو دەرگاکانی ناوچەی سەوز داخران و هێزێکی زۆر بڵاوەیان پێکراوە
پەیامی کورد ... دوای تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەغدا هەموو دەرگاکانی ناوچەی سەوز داخران و هێزێکی زۆر بڵاوەیان پێکراوە
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژی ناوچەکانی (الباب الشرق) و تەیەران لەبەغدا روویاندا، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان هێزێكی زۆری لەسەر شەقامەکانی بەغدا بڵاوەپێکرد و دەروازەکانی ناوچەی سەوزیش داخران.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئاسایش و ئەگەری دروستبونی مەترسی هاوشێوەی تەقینەوەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بڕیاریدا سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بن و بڵاوەیان پێبکرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە دوای تەقینەوەکە و بەئامانج پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هابەشەکانی بەغدا رایگەیاند، دەروازەکانی ناوچەی سەوز بەڕووی هاتووچۆدا داخران.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەتەقینەوەکەدا ٨ کەس کوژراون و ١٥ کەسی دیکەش بریبداربوون.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لەرێگەی "پشتێنی بۆمبڕێژکراو"ەوە بوە و هەردوو رووداوەکەش خۆکوژی بوون، بەجۆرێک دوو بازاری نەتەوەیی یان کردوەتە ئامانج.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە