دوای جووڵە شەڕئامێزەکانی هێزەکانی تورکیا هێزەکانی " هەسەدە " ئامادەباشی تەواوی خۆیان ڕاگەیاند

پەیامی کورد    ...    دوای جووڵە شەڕئامێزەکانی هێزەکانی تورکیا هێزەکانی " هەسەدە " ئامادەباشی تەواوی خۆیان ڕاگەیاند

هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ئاشكرای ده‌كات، تورکیا بەدوای کاری تێکدەرانەو ئاژاوەگێڕی یەوەیە، ڕاشیده‌گه‌ێنێت، "ته‌واوى هێزه‌كانمان له‌ئاماده‌باشیدان".
فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایكردوه‌، چه‌كدارانى سەر بەدەوڵەتی تورکیا لەناوچەکانی " سەرێکانی، گرێ سپی‌ و عەین عیسا " بەدوای کاری تێکدەرانەو ئاژاوەگێڕییەوەن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئێمه‌ ڕێوشوێن‌و ئامادەیی پێویستیان وەرگرتوە".
ئه‌وه‌شى ڕوونكردۆته‌وه‌، "لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ئێوارەی ڕۆژى ٨ى نۆڤەمبەری ٢٠٢١ جمووجووڵی تێکدەرانەو ئاژاوەگێڕانەى چەتە داگیرکەرەکانی تورک لەبەرەکانی شەڕ لەو ناوچانه‌ هەبوو، هەر ئەو جمووجووڵە نائاساییەش لەناوچەکانی دەورووبەری مینبج دا هەبوە".
جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "لەو چوارچێوەیەدا سەدان چەتەو سەربازی تورک زرێپۆشەکانیان لەخاڵەکانی شەڕی ناوچە ناوبراوەکاندا جێگیرکران‌و چەندین جار هەوڵیاندا هێزەکانمان بوروژێنن، بەتایبەتی لەناوچەکانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا، تائێستاش هێزەکانمان خۆیان ڕاگرتوەو بەپێی ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی شەڕ هەڵسوکەوت دەکەین‌ و لەلایەکی دیکەشەوە ئامادەین بۆ هەر دۆخێکی نائاسایی".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى هه‌سه‌ده‌ باسى له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌م جمووجووڵه‌ى توركیاو چه‌كداره‌كانى له‌كاتێكدایه‌، هێزەکانمان لەقۆناغی ئازادکردنی چەندین ناوچەو گەلانن لەدەستی داعش، هەزاران شەهیدو بریندارماندا، بۆیه‌ ده‌بێت توركیاو چه‌كداره‌كانى باش بزانن، پاراستنی ئەو ناوچانە ئەرکێکی سەرەکی‌ و مێژوییە بۆ هێزەکانمان، هێزەکانمان هیچ دوو دڵییەکیان لەپاراستنی ئەو ناوچانەو قوربانیدان بۆیان نییە".
ته‌ئكیدیكردۆته‌وه‌، "لەو چوارچێوەیەدا ئێمە هەڵوێست‌و پشتیوانی دانیشتوان‌ و هاوڵاتییانی خۆمان لەتەبقا، ڕەقە، منبج، دێرەزۆرو هەموو باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بە نرخ دەزانین، کە لەلایەن هێزەکانمانەوە ڕزگارکراون‌و لەچوارچێوەی هه‌سه‌ده‌دا پشتگیری لەڕۆڵەکانیان دەکەین، داواشیان لێدەکەین گوێ لەو دەنگۆو درۆیانە نەگرن، کە لەلایەن هەندێک لایەنەوە بڵاودەکرێنەوە و تەنها بڕوا بەسەرچاوە فەرمییەکان بکەن".


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە