دوای زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکیتی ئەورووپا ڕووسیا : بە هەر شێوەیەک بێت بەرگری لە سنوورەکانمان دەکەین
پەیامی کورد ... دوای زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکیتی ئەورووپا ڕووسیا : بە هەر شێوەیەک بێت بەرگری لە سنوورەکانمان دەکەین
دوای ڕووداوی تێپەربوونی کەشتییەکەی فڕۆکەهەڵگری بەریتانی " دیفەندەر " لە سنوورەکانی ڕووسیا لە کەریمە ، مۆسکۆ پەیمانی دا بە هەر شێوەی و ئامێرێک بێت لەوانەش لە ڕێگای سەربازی یەوە بێت بۆ بە دەستهێنانی ئەمنییەتی سنوورەکانی ئەم ووڵاتە بپارێزێت . و حکوومەتی رووسیا رایگەیاند، بەهەموو جۆرێک سنوورەکانی ووڵاتەکەیان دەپارێزن ئەگەر پێویست بەهێزی سەربازیش بکات.
بەگوێرەی هەواڵەکان ، ئەمڕۆ هەینی، سێرگی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندوە، بەهەموو جۆرێک سنوورەکانی ووڵاتەکەیان دەپارێزن ئەگەر پێویست بەهێزی سەربازیش بکات.
ئەو ووتانەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لەکاتێکدایە، چەند رۆژی رابردو کەشتییەکی جەنگی بریتانیا لەکەناراوەکانی سنووری کەریمە سنووری ئاوی رووسیای بەزاند و لەبەرامبەردا هێزی ئاسمانی مۆسکۆ چوار بۆمبی هۆشیارکەرەوەی ئاراستەی کەشتییەکە کرد.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا هەریەک لەبەریتانیا و ئەمریکاشی بەشێواندنی راستییەکان تۆمەتبارکرد لەبارەی کەشتییە تێکشکێنەرەکەی بەریتانیا.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهەنگاوەکانیان هەوڵی ئاڵۆزکردنی ناوچەکە دەدەن و ئەوەش ئاڵۆزی زیاتر درووست دەکات کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە