دوای هێرشه‌که‌ی داعش داواکارییه‌ک ئاراسته‌ی هێزەکانی هاوپه‌یمانان ده‌کرێت
پەیامی کورد ... دوای هێرشه‌که‌ی داعش داواکارییه‌ک ئاراسته‌ی هێزەکانی هاوپه‌یمانان ده‌کرێت
دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر میحوه‌ری پێشمه‌رگه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان، ئەوە وای كردووه كه داعش له سنووری هێڵی ته‌ماسی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌هێز ببێته‌وه و ڕۆژانه په‌لاماری هێزه ئه‌منییه‌كان بدات، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌بێ ستراتیژیه‌تی هێزی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه بگۆڕدرێت.
داعش به به‌هێزی دووباره له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه، له ته‌واوی سنووره‌كه چالاكییان هه‌یه و به‌رده‌وام له دژی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هێرش ده‌كه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایە کە دوو ڕێككه‌وتن له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌باره‌ی كه‌ركووك و شەنگال هه‌یه، کەچی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌تی عێراقه‌وه هیچ یه‌كێك له‌و ڕێككه‌وتننانه جێبه‌جێ نه‌كراوه، تا دواجار شه‌وی 30ی 4ی 2021 داعش له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك هێرشی كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا ٣ شه‌هید و چه‌ند بریندارێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م هێرشه بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تی هاوپه‌یمانان له ڕووبهربووبونهوهی تیرۆر گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وه‌ش له شێوه‌ی مانه‌وه‌یان له سنووری عێراق و ئالیه‌تی پێدانی هاوكاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه و شێوه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌درێته پێشمه‌رگه.
دوای هێرشه‌که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی به‌شداربووانی هێزی هاوپه‌یمانان هاتنه سه‌رخه‌ت، له کاردانه‌وه‌یه‌کدا کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دڵنیایی لەبارەی "شکستپێهێنانی تەواوەتی داعش" دەدات و ڕایدەگەیەنێت، "ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە ڕاوەستان هاوشانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکانی دیکە". هاوکات ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسووڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات کە بەهۆی پەلاماری داعش لە زوورگەزراو شەهید بوون، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازێت. کونسووڵی گشتی فەرەنسا، نووسیویەتی: "بۆ بەرژەوەندی ئاسایشی عێراقییەکان، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، هەماهەنگییەکانیان قووڵتر بکەنەوە".
فه‌لاح موسته‌فا، ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسی دیسکی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وەی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند: "ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی هه‌یه له نێوان ئێمه و هێزه‌کانی عێراق بووەته ده‌رفه‌تێک له به‌رده‌م تیرۆریستان و داعش بۆ ئه‌وه‌ی بیقۆزنه‌وه و مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر ئارامی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو عێراقیش، بۆیه گرینگه هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌ت سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن و ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌م کردهوانە."
ووتیشی: "هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان ده‌بێت به یه‌که‌وه کار بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م تیرۆره و ڕێگری بکه‌ن له دووباره به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت هاوپه‌یمانان و وڵاتانی دیکه ئاگاداری ئه‌و بابه‌تن و هه‌موویان جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ڕێگرتن له‌م هێرشانه، چونکه مه‌ترسیی نه‌ک ته‌نیا بۆ سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵکوو بۆ عێراق و ناوچه‌که‌ش هەیه."
ڕاشی گه‌یاند: "وەک هه‌رێمی کوردستان زۆر به ڕاشکاوی گوتوومانه داعش هێشتا ماوه و هه‌ڕه‌شه‌یه و ده‌بێ چاوپۆشیی لێ نه‌کرێت و ده‌بێ هه‌وڵه‌کان زیاتر بکرێن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر بکرێت له نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوپه‌یمانان تا داعش نه‌بێته‌وه به مەترسی له‌سه‌ر ناوچه‌که."
ڕیڤینگ هرووری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ووتی: "دوای په‌لاماری داعش ده‌بێت هه‌رچی زووه لێژنه هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كه پێشووتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه چالاك بكرێن، به پێچه‌وانه‌وه داعش زیانی زۆر ده‌گه‌ێنێت به ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی بزانین دوای ئه‌م هێرشه هه‌ردوو شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئالیه‌تی زیاتری هه‌ماهه‌نگی نێوانیان و ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانانه گرنگه گۆڕانكاری له ستراتیژیه‌تیی خۆیان بكه‌ن له شێوه‌ی مانه‌وه‌یان له كوردستان و جۆری هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وله‌ویه‌ت به پارێزگاری ناوچه‌كانی سنووری پێشمه‌رگه بده‌ن."
ووتیشی: "به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه عێراق توانای پاراستنی ته‌واوی سنووری خۆی نییه، بۆیه گرینگه ئێمه خۆمان كۆ بكه‌ینه‌وه و دووباره پارێزبه‌ندی له سنووری خۆمان بكه‌ین. جیاله‌وه‌ش، ده‌بێت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ر كوردستان بكرێنه نێوده‌وڵه‌تی و له چوارچێوه‌ی گرفتی ناوخۆیی ده‌ربچێت، به‌تایبه‌ت نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سنووری ١٤٠ زۆر گرینگ بوو".
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگەیاند : "سوپای عێراق زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوو، چونكه یه‌كێك له داواكارییەکانی هێزی پێشمه‌رگه له سوپای عێراق ئه‌وه بوو كه بۆشایی ئه‌منی نه‌هێڵدرێت و پڕ بكرێته‌وه، كه به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌وان له قه‌رچۆغ و كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و شانه‌ی نووستویان چاك ده‌كه‌ن و له داهاتوو سوپای عێراق و حه‌شد زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، له ساڵی ٢٠١٤ كاتێك داعش هات چه‌كێكی كه‌م و ژماره‌یه‌كی كه‌م بوون، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می سوپای عێراق و گوێنه‌گرتنی حكوومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عێراق بۆ قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی دۆخه‌كه‌ی گه‌یانده ئێستا، كاتی خۆی پێمان گوتن كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر عێراق و مووسڵ هه‌یه عێراقییه‌كان ئه‌وكات گوێیان نه‌دا و ده‌رئه‌نجام چه‌كی دوو لیوای گه‌وره‌ی عێراق كه‌وته ده‌ست داعش، ئه‌مه‌ی ئێستاش كراوە زه‌نگێكی مه‌ترسییه وه‌ك ساڵی ٢٠١٤".
گوتیشی: "سوپای عێراق و حه‌شد نه‌یانتوانیوه خۆیان ڕێك بخه‌ن و ڕیزه‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه له تیرۆرستان، چونكه دیاره گرفتێك له دزه‌كردنی زانیاری هه‌یه."
هاوكات له كاردانه‌وه‌یه‌كدا كۆڵۆنێڵ دەیڤد ولیەمز، فەرماندەی سەنتەری هەماهەنگی ھاوبەشی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە كوردستان، دوای هێرشه‌كه بۆ کوردستان ٢٤ ده‌ڵێت: "ئەو هێرشە وەبیرهێنانەوەیەکە کە هێشتا داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆیە پێویستە هەرچی زووە هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی کوردستان و عێراق لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان درووست بکرێت".
کۆلۆنێل دەیڤد ولیەمز، جەختی کردەوە: "یەکێک لە خاڵەکانی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دامەزراندنی سەنتەری هاوبەشە لەو ناوچانە، کە وا دەکات ڕێگری بکرێت لە ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوەی شەوی ڕابردوو و هەروەها هەنگاوێکی دیکەشە بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی داعش".
هه‌ر له‌م بارەیەوه, نووری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری كەركووك - پردێ ووتی: "چەکدارانی داعش سوودیان لە بۆشاییی ئەمنیی نێوان پیشمەرگە و سوپای عێراق بینیوە کە درێژەییەکی پێنج کیلۆمەترە لەو ناوچەیە و سەنگەرمان لەم ناوچانە هەیە، بەڵام حکوومەتی عێراق ڕێگای نەداوە لەو شوێنانە پێشمەرگە جێگیر ببن، بۆیە بەرپرسیارەتییەکەی لە ئەستۆی ئەوانە''.
پێشتریش دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەێندراوێکی لەبارەی پەلامارەکە بڵاو کردبووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، چەکدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی پڕکان لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی لیوای ١٠ی هێزی پێشمەرگە، هێزەکانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و توانییان هێرشی تیرۆریستان تێک بشکێنن و ئێستا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.
ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە