دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسداران گرووپێک بۆ کارناسی زەرەرو زیانەکان ڕادەسپێرێت

پەیامی کورد     ...   دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوپای پاسداران گرووپێک بۆ کارناسی زەرەرو زیانەکان ڕادەسپێرێت

پاش هێرشکردن بۆ سەر بنکە و کۆگا مووشەکییەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لە ڕێکەوتی یەکشەممە ١٦ی جانیوەری ، گرووپێک لە کارناسانی سوپای پاسداران بۆ خەمڵاندن و هەڵسەنگاندنی خەسار بەرەو سەلاسی باوەجانی بەڕێکەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، دوو هەلیکۆپتەری سوپای پاسداران، کاتژمێر ۱۴:۵۰ خولەکی ڕۆژی چوارشەممە١٩ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، بۆ خەمڵاندن و هەڵسەنگاندنی خەسارو زەرەرو زیانەکان بە توونێلە مووشەکییەکانی دەڤەری سەلاسی باوەجانی، بەرەو جوانڕۆ بەڕێ کەوتن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو هەلیکۆپتەرە پاش کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە، کاتژمێر ۱۵:۵۰خۆلەک لە جوانڕۆ بۆ کرماشان فڕیون.

دەوترێت، عەلی باقری‌کەنی  ووتەبێژی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتی دانووستانی ئەتۆمی ، بەنیازە بابەتی هێرشکردن بۆ سەر بنکە مووشەکییەکان وەکوو چەک و کارتێک بۆ وەرگرتنی خاڵ لە دانووستانی ڤییەننا بەکار بێنێت.

جێگای ئاماژەیە،  بەرەبەیانی یەکشەممە ٥٠ شاری ڕۆژئاوای وولاتی ئێران " رۆژهەڵاتی کوردستان " گوێبیستی دەنگی تەقینەوە بوون.

کۆماری ئیسلامی ئێران یش، سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی بۆ هەورە برووسکە گەڕاندوەتەوە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە