دوای هەڵاتنی ٢٠٠ بەندکراو لە هائیتی ٢٥ کەس هاوکات لەگەڵ سەرۆکی بەندیخانەکەش کوژران
پەیامی کورد ... دوای هەڵاتنی ٢٠٠ بەندکراو لە هائیتی ٢٥ کەس هاوکات لەگەڵ سەرۆکی بەندیخانەکەش کوژران .
بە دوای شۆڕش و هەڵاتنی بەندکراوان لە هائیتی لانیکەم ٢٥ کەس لەوانەش سەرۆکی بەندیخانەکە کوژران و زیاتر لە ٢٠٠ بەندکراوی دیکەش هەڵاتن
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٤٠٠ بەندکراو هەڵاتبوون کە لاشەی لانیکەم ٣ کەس لەوان لە دەرەوەی بەندیخانەکە بنیراوە و هەندێکی دیکەشیان لە لایەن هێزە چاکدارەکانەوە دەست بەسەر کران و گەڕێندرانەوە بەندیخانە .
فڕانس سانتووس وەزیری پەیوەندی هائیتی دەربارەی هەڵاتنی بە کۆمەڵی بەندکراوان لەم بەندیخانەیە کە لە ناوەندی " پۆرتۆ دوو پرینس " پایتەختی ئەم ووڵاتەیە ووتی : ٢٥ کەس لەوانەش " پائۆل هێکتۆر " کە بەڕێوبەری بەندیخانەکە بوو کوژران .
لە نێوان کوژراوەکان دا هەروەها هاووڵاتی ئاسایی یش هەیە کە لە لایەن بەندکراوانەوە لە نیوان مەودای هەڵاتنەکەیان کوژراون .
سانتووس هەروەها ووتی : " لە ئێستادا ٢٠٠ بەندکراو هەڵاتوون بەڵام پۆلیس لە حاڵی گەڕان و بەدواداچوونی ئەم بابەتەیە ، هەروەها هەندێکیان دەستیان بە ئامێری تایبەت گرێ دراوە و ناتوانن زۆر دوور بکەونەوە .
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە