دوای ١٦ مانگ دواکەوتن ، جۆ بایدن باڵیۆزی ئەمریکای لە عەرەبستانی سەعوودی دەستنیشان کرد

پەیامی کورد   ...    دوای ١٦ مانگ دواکەوتن ، جۆ بایدن باڵیۆزی ئەمریکای لە عەرەبستانی سەعوودی دەستنیشان کرد

لە کۆتاییدا لە دوای نزیکەی ١٦ مانگ دواکەوتن ، جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ، باڵیۆزێکی بۆ ووڵاتەکەی لە عەرەبستانی سەعوودی دەستنیشان کرد .

بایدن ، مایکڵ ڕێتنی کە لە دیپلۆماتگەلی کۆن و کۆنەکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە ، بە مەجلیسی ئەم ووڵاتە ناساندووە .

ئەگەر مەجلیسی سێنای ئەمریکا لەگەڵ باڵیۆزبوونی ڕێتنی ڕەزامەندی دەرببڕێت ، ئەوە یەکەمین دیپلۆماتی کارئامە دەبێت کە لە سێ دەیەی ڕابردوودا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز لە ئەستۆی دەگرێت .

لە کاتی هاتنە سەر کاری بایدن ەوە پەیوەندییەکانی واشینتۆن و ڕیاز زۆر زیاتر بەرەو تاریکی ڕۆیشتووە .

دواخستنی هەڵبژاردنی باڵیۆزی عەرەبستان لە لایەن ئەمریکاوە بابەتێکی بێوێنەیە و تاکوو ئێستا تەنیا لە دوو ساڵی یەکەمی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ و ساڵی کۆتایی جۆرج بۆشی باوک دۆخێکی هاوشێوە لە عەرەبستان بەدی هاتووە .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە