دوای ٢٢ ساڵ بەندکراوێکی سیاسی کورد ، ئازاد کرا
پەیامی کورد ... دوای ٢٢ ساڵ بەندکراوێکی سیاسی کورد ، ئازاد کرا
خالید فەریدوونی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ پاش ٢٢ ساڵ بەندکران ئازاد کرا .
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی چواری گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، خالید فەریدوونی، خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ دوای تێپەڕاندنی ٢٢ ساڵ بەندکران کەوتە بەر لێبووردەیی و ئازاد کرا.
ئەم بەندکراوە سیاسییە سەرەتا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو و پاشان حوکمەکە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی شکایەوە.
خالید فەریدوونی، ڕێکەوتی ۱۰ پووشپەڕی ساڵی ۱۳۷۹، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار دەسبەسەرکرابوو و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهاباد ڕاگوێزرابوو.ووووڵات، لە بەندیخانەی ڕەجایی کەرەج بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگوێزراوە.
پاش لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە، بە تاوانی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو
کە پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمەکەی لە ساڵی ۱۳۸۴، حوکمەکە بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
خالید فەریدوونی، خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۶، دوای تێپەڕاندنی ۱۰ ساڵ بەندکران لە دوورە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە