دوای ٨ مانگ بێسەروشوێن بوون تەرمی لاوێک لە سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان دەدۆزرێتەوە

پەیامی کورد      ...    دوای ٨ مانگ بێسەروشوێن بوون تەرمی لاوێک لە سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان دەدۆزرێتەوە 

 بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٦ ی مەی ٢٠٢١ تەرمی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نەوزاد حەکیمی" خەڵکی گوندی "بڵبەر" لە ناوچەی هەورامان سەر بە سەوڵاوا، دوای ٨ مانگ بێسەروشوێن بوون دۆزراوەتەوە.

بە پێ هەواڵی  مافی مرۆڤی هانا، "نەوزاد حەکیمی" ٨ مانگ لەمەوم پێش لەلایەن گریلاکانی "پژاک"وە لە ناوچە شاخاوییەکان و کوێستانی "هەوارە شێرە دەڕە" ڕفێندراوە و لە کۆتاییدا رۆژی یەکشەممە ١٦ی مەی ، تەرمی ناوبراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە هەر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە. 

لەم راپۆرتەدا هاتووە: "نەوزاد حەکیمی" لاوێکی زەحمتکێش و بێ کێشە بووە و خەریکی ڕاوە ماسی بووە. 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە