دوای ڕەزامەندییەکەی عەلی خامنەیی ئەمریکا بڕیارێکی لە قازانجی ئەو وولاتە دەرکرد

پەیامی کورد    ...    دوای ڕەزامەندییەکەی عەلی خامنەیی ئەمریکا  بڕیارێکی لە قازانجی ئەو وولاتە دەرکرد

ئەمریکا هەندێک لە گەمارۆوەکانی پەیوەندیدار بە ناوەندی ووزەی ئەتۆمی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێک لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند: دەوڵەتی جۆ بایدن بڕیاری داوە بۆ کارئاسانی لە دانووستانەکانی ڤییەننا و گەڕانەوە بۆ بەرجام، هەندێک لە گەمارۆوەکانی پەیوەندیدار بە ناوەندی ووزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی هەڵبوەشێنێتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا ووتی: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان نیشانەی گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ووزەی ئەتۆمی نییە و تەنیا ڕێگە بە چەند شەریکەیەکی چینی و ڕووسی و ئەورووپای دراوە کە لە ناوەندی ووزەی ئەتۆمی بووشێهر هاوکاری لە دەرەوەی هاوکاری نیزامی و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران بە گفتۆگۆ لەگەڵ ئەمریکا ڕازی بووە .و دوای دەربڕینی ڕەزامەندی ڕابەری ئێران دژایەتی مێژوویی خۆی لە بەرامبەر ئەمریکا وەلاوە ناوە ، ئەم بڕیارە وا دەکات تاکوو ، ئێران لەگەڵ ئەمریکا بە شێوەی ڕاستەخۆ گفتۆگۆ و ووتووێژ ئەنجام بدات .

کەسانێک لە ناوخۆی ئێران ڕاپۆرتیان داوە کە بڕیاردان لە سەر ئەنجامدانی گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و شاندی ئەمریکی دراوە و تا ئەو جێگایەی کە ئاشکرایە وەزیری دەرەوەی ئێران باقری کەنی بە شیوەی نهێنی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەمریکا چاوپێکەوتن و ووتووێژ و گفتۆگۆی کردووە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە