دوای 960 هەوڵدان، ژنێکی کۆری سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

پەیامی کورد   ...  دوای 960 هەوڵدان، ژنێکی کۆری سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

دوای 960 هەوڵدان و دانی پارەی زیاتر لە 12 هەزار دۆلار، دواجار ژنێکی کۆری سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی بڕوانامە.

بەپێی میدیا عەرەبییەکان، شاساسۆن کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە چەندین جار تاقیکردنەوەی شۆفێری ئەنجام دەدات، دواجار سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی مۆڵەتەکەی دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەریەک لە هەفتەیەکدا پێنج جار تاقیکردنەوەی شۆفێری ئەنجامداوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، ناوبراو ٨٦٠ جار لە تاقیکردنەوەی نووسراو و ١٠٠ جار لە تاقیکردنەوەی شۆفێری شار دەرنەچووە.

ئەم ژنە سەبارەت بە هۆکاری ئەم هەموو پێداگرییە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت وتی: دەمەوێت ڤانێک بکڕم و سەوزەی پێ بفرۆشم.


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە