دوا زانیاری سەبارەت بە ووتووێژەکانی شاندی دانووستانکاری هەرێم لە بەغدا ڕادەگەێنین

پەیامی کورد     ...   دوا زانیاری سەبارەت بە ووتووێژەکانی شاندی دانووستانکاری هەرێم لە بەغدا ڕادەگەێنین .

ووتەبێژی سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری هەرێم بۆ بەغدا لەبارەی دوا زانیاری گفتوگۆكانی پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢١ رایگەیاند: لەئێستادا چاوەڕێن بژاردەی نوێی لایەنەكان لەلیژنەی دارایی بنووسرێتەوەو بەڕەزامەندی هەرێم دەنگی لەسەربدرێت، بەپێچەوانەەوە ئەو دەقەی حكومەتی عیراق رەوانەی كردوە تاكە بژاردەی پەرلەمانە و هەولێر و بەغدا لەبارەیەوە رێككەوتوون.
سەمیر هەورامی ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی وەفدی دانووستانكاری حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاندووە: لەدوایین سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كراوەو تەواوی داتاكانی پەیوەست بەخەرجییەكان و داهاتی نەوت و ژمارەی مووچەخۆران رادەستی حكوومەتی عیراق كراون، بۆیە لەئێستادا چاوەڕێ دەكەن رەشنووسی دووەم لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئامادەبكرێت كە رەنگدانەوەی خواستی لایەنە سیاسییەكانیشە  لەكۆبوونەوەكاندا گفتوگۆیان لەگەڵ كراوە.
باسی لەوەشكردووە: تائێستا پێشنیازی دووەم ئامادە نەكراوەو پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ رەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بەبێ ئەوەی پشكی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەن  لیژنەی دارایی  رەشنووسی هەردوو بڕگەی ١٠ و ١١ی پڕۆژەی بوودجە ئامادە بكات كەتایبەتە بە پشكی هەرێم  و دواتریش كۆی پڕۆژەكە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.
ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو:  لەدوایین سەردانیاندا بۆ بەغدا بۆ لایەنەكانیان روونكردوەتەوە كە ئەوان پابەندی دەستوور و رێككەوتنەكان دەبن و ئەو لێدوانانەش كەباس لەوە دەكەن پشكی هەرێمی كوردستان لەسەر حسابی پارێزگای بەسرەو شارەكانی دیكەی عیراق رەوانەدەكرێن، هیچ بنەمایەكیان نیەو هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لەبەرامبەردا داهاتی نەوت و داهاتی خاڵە سنورییەكان رادەستی بەغدا بكات.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە