دووهەمین هاووڵاتی کەنەدی بە تۆمەتی سیخۆڕی کردن لە چین مەحکەمە کرا

پەیامی کورد     ...    دووهەمین هاووڵاتی کەنەدی بە تۆمەتی سیخۆڕی کردن لە چین مەحکەمە کرا  .

دانیشتنی دادگای هاووڵاتیەکی کەنەدی کە زیاتر لە دوو ساڵە بە تۆمەتی سیخۆڕی کردن لەم ووڵاتە دەست بەسەر کراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مارس لە پێکەن بەڕێوەچوو .

مایک کاڤریگ ، شرۆڤەکار و دیپلۆماتی پێشووی کەنەدا ، دووهەمین هاووڵاتی ئەم ووڵاتەیە کە بە تاوانی سیخۆڕی کردن لە چین مەحکەمە دەکرێت .دۆسیەکەی ئەو لە دوای دەستبەسەر کردنی بەڕێوبەرێکی پلە باڵای کۆمپانیای پەیوەندی و گەیاندنی هۆواوی چین لە کەنەدا کرایەوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی هەینی ش تاجیرێک و داهێنەرێکی کەنەدی دیکە بە ناوی مایکڵ سپاور لە ساری داندوونگ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی چین مەحکە کرا .

دیپلۆماتەکانی کەنەدا بەربەستیان بۆ درووست کرا کە بتوانن دەستیان بە دادگا بگات و پێیان راگەێندرا کە دانیشتنەکانی دادگا بە هۆکارگەلێک کە پەیوەندی بە ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی یەوە هەیە لە پشت درگا داخراوەکان دا بەڕیوە دەچێت 

جیم نیکل دیپلۆمات لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە چین ڕایگەیاند ٢٦ ووڵات کە لەوانە ، ئەمریکا ، بەریتانیا ، ئۆسترالیا و هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی بۆ نیشاندانی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان لە کەنەدا نوێنەرگەلێکیان بۆ دادگاکە ناردووە . بەڵام دیار نییە کە دادگاکە تا چ ماوەیەک درێژە دەخاێنێت و چ کاتێک حۆکمەکە دەردەکرێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە